لە ڕووداوێکی شەڕە چەقۆدا لە نێوان دوو مێرمنداڵ یەکێکیان گیان لەدەستدەدات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە شەڕ شەڕەچەقۆ کۆمەڵایەتی ڕاپەڕین


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکداڕایگەیاند،شەوی 23-9-2024ڪاتژمێر یەکی شەو دوو مێردمنداڵ بەناوەکانی (س ح س) لەدایکبووی 2008پیشە (کاسب) دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە ( ت، ب، ح) لەدایڪبووی 2008 پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە شەڕو دەمەقاڵێ لە نێوانیان ڕوودەدات و لە شەڕەڪەدا چەقۆیان بەڪارهێناوە بەهۆیەوە هەردووكیان بریندار دەبن.

ئاشکراشیکرد، شوێنەواری چەقۆ بە سەر جەستەیانەوە هەبووە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستیان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕوونیشیکردەوە، بەڵام ( ت، ب، ح) بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە بڕێڪرا بۆ نەخۆشخانەڪانی شار لە سلێمانی ڪاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆش ناوبراو بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە گیانی لە دەستدا. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار (س، ح، س) بە پێی مادەی (405)لە یاسای سزادان عێراقی لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.

کامەران کەریم