بایکۆتەکانی شەتڕەنجی ڕووسیا هەڵناوەشێتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شەترەنج زایلە ڕووسیا


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کۆبوونەوەی گشتی فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهانی (FIDE) پێشنیاری لابردنی سزاکانی سەر ڕوسیا ڕەتکردەوە.
 
کۆبوونەوەی گشتی فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهانی (FIDE) ڕێگەی بە وەرزشوانانی خوار تەمەن 12 ساڵ و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ڕووسیا داوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی تیپەکان، بەڵام سزاکانی سەر یاریزانانی شەترەنجی ڕووسی بە تەواوی هەڵنەگیراوە.
 
پێش دەنگدان، ئەنجوومەنی FIDE پێشنیاری کرد کە کۆمەڵەی گشتی سزاکانی سەر شەترەنجی ڕووسیا و بیلاڕووس بە تەواوی هەڵنەگرێت، بەڵکو ڕێگە بە یاریزانانی شەترەنجی خوار تەمەن 12 ساڵ و پەککەوتەی رووسیا بدات بەشداری لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی تیپەکان بکەن.
 
دوای شوباتی 2022 و هەڵگیرسانی شەڕ لە ئۆکراینا، وەرزشوانانی ڕووسی لە بوارە جیاجیاکان لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیهان و ئۆڵۆمپیاد قەدەغە کران.
 
کەژاڵ حەمیدی