ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بایكۆتی دەوامیان راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بایکۆت مامۆستایانی ناڕازی


Sep 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بایكۆتی هۆڵەكانی ناوەندەكانی خوێندن دەكەین تاوەكو وەرگرتنی مووچەی تەواوەتی مانگەكانی هەشت و نۆ.

ئەمرۆ سێشەممە 24ی ئەیلولی 2024 ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێەوە بایكۆتی هۆڵەكانی ناوەندەكانی خوێندن دەكەین تاوەكو وەرگرتنی مووچەی تەواوی مانگەكانی 8 و 9 ئینجا دەچینەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئاماژەیان بەوەشكرد، دەبێت بەزوترین كات تەوتینی مووچە تەواو بكرێت و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانیش دەستپێبكاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش سێ جار سەردانی بەغدامان كردووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانمان لەلایەن دەسەڵاتی كاربەڕێكەرەوە بایكۆت و خۆپیشاندانەكان درێژە پێدەدەین.

کامەران کەریم