پزیشكیان : نابێت رێگەبدەن لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە
(0) /
زایەڵە - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: حزبوڵا بە تەنھا ناتوانێت روبەڕوی ئیسرائیل ببێتەوە.
وتیشی: نابێت رێگەبدەن لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە، بەپێویستیشی زانی جیھان جوڵە بکات بۆ ئەوەی جەنگەکە نەبێتە جەنگێکی ھەرێمی.
حزبوڵا بە تەنھا ناتوانێت روبەڕوی ڕژێمێکی پڕچەک و بەتوانا بوەستێتەوە، کە دەتوانێت بگاتە سیستمی چەکی پێشکەوتوو، ھەروەھا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و
ئەوروپا و ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، بۆیە دەبێت وڵاتانی ئیسلامی کۆبوونەوەیەک بکەن بۆ داڕشتن و دانانی شێوازێکی وەڵامدانەوەیەک لەسەر ئەوەی روودەدات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: