چوار دۆسیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره چوار دۆسیە تاوتوێ بکات.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه میدیای سه‌رۆكی حكومه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، چوار خاڵ له‌خۆده‌گرێت.
بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگەکان، دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ‌و پەیمانگەکان، دامەزراندنی ئەوانەی یاسای خاوەن پیشەی پلەبەندی تەندروستی‌و پزیشکیی دەیانگرێتەوە، ئەو دۆسیانەن تاوتوێ دەکرێن.
تێبينيێك بنێرە: