کاردانەوەی ئیتیحادی عەرەبستان لەمەڕ هەواڵی دوورخستنەوەی بلان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان ئیتیحاد


Sep 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یانەی ئیتیحادی سعودیە کاردانەوەی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە کە باس لەوە دەکەن ڕاهێنەری فەرەنسی لۆران بلان خەریکە دوور دەکەوێتەوە.
 
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای هەشتەمین دۆڕانی یەک لەدوای یەکی یانەی ئیتحاد بەرامبەر بەیانەی هیلال لەچوارچێوەی هەفتەی چوارەمی خولی پیشەگەرانی ئەو وڵاتەدا، میدیاکانی سعودیە ڕایانگەیاند کە بەڕێوەبەرانی یانەکە بڕیاریانداوە لۆران بلانی فەرەنسی لەپۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دووربخەنەوە هەروەها میدیاکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای ئیتحاد لە کۆتاییدا دەرفەتی دووەمیان پێداوە لە یارییەکانی داهاتوودا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لۆران بلان.
 
یانەی ئیتیحاد لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هەواڵی ئەگەری دوورخستنەوەی لۆران بلان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە دوای یارییەکە لەگەڵ یانەی هیلال هیچ بڕیارێک نەدراوە و بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
 
کەژاڵ حەمیدی