وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: پێشوازی لە ئاوارەکانی لوبنان دەکەین
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی لوبنان ئاوارە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە ئامادەین بۆ پێشوازیكردن لە خێزانە ئاوارە لوبنانییەكان، ئەمەش لە چوارچێوەی هاودەنگی و پشتیوانی حكومەت و گەلی عێراقە بۆ لوبنانییەكان".
بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ لوبنان بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی زۆر گیانیان لەدەستداوە و بریندار و ئاوارە بوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: