داهاتی هەناردەکردنی نەوتی مانگی هەشت بڵاوکرایەوە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ی بڵاو کردەوە، کە تێیدا کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو 'ئاب' گەیشتووەتە 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عێراق:کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 105 ملیۆن و 559 هەزار و 525 بەرمیل بووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەمانگی ڕابردوو، 298 هەزار و 74 بەرمیل بووە.
هەروەها کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموزی 2024 لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 106 ملیۆن و 125 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی نەوتی گەیارە یەک ملیۆن 928 هەزار و 156 بەرمیل بووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: