ژمارەیێک کۆمپانیای هەواڵگریی ئەمریکا چوونە بنکەی عەین ئەسەد

(0) / / جهان / زایەڵە هەواڵگریی ئەمریکا عەین ئەسەد


Jan 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند چەند کۆمپانیایێکی ئەمنیی ئەمریکی چوونەتە ناو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەندامانی کۆمپانیا ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەیێکی تایبەتەوە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد.
سەرچاوەکە بۆ پێگەی هەواڵی مەعلومە، ڕاشیگەیاند هێزە ئەمنییە عێراقییەکان کە لە بنکەی عەین ئەسەددان هیچ زانیارییەکیان لە جێگیربوونی کۆمپانیا ئەمنییە ئەمریکییەکان نییە.
هێزە ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و جیهازاتی سەربازی لە پارێزگاکانی عێراق و هەروەها ئەو وڵاتانەی هێزیان هەیە، کۆمپانیا ئەمنییەکان بەکاردێنن.
کۆتایی/.