لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵێکی تورکیا؛ داوای تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی  دەکرێت

(0) / / ترکیه / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی


Sep 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی خەبەر تورکیا، ئیسماعیل هاکی پەکین بەڕێوبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری هێزە سەربازییەکانی تورکیا داوای تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی کرد.
ناوبراو لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012 بەرپرسی دەزگاکە بووە، لە ئێستاشدا وەک شرۆڤەکاری سەربازی و سیاسی لە ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە ئاکپارتی سەر بە ئەردۆغان دەردەکەوێت.
لە بەرنامەکە کە سەبارەت بە گرژیەکانی ناوچەکە کە ڕۆژی یەکشەممە پەخشکراوە، ئیسماعیل هاکی پەکین دەڵێت، "ئەو ڕێککەوتنەی تورکیا لەگەڵ عێراق ئەنجامی دا زۆر گرگنە. پێویستە هەمان شت لەوبەریش [سوریا] ئەنجام بدەین، بافڵ تاڵەبانی هەندێک هەنگاو دەنێت. دەتوانیت ناچالاکی بکەیت. ئەگەر پێویستبکات، دەتوانیت تیرۆری بکەیت."
ئەوەشی وتوە، "خۆت ئەم کارە ناکەیت، کەسی ترت دەبێت کە ئەنجامی بدات."
لەبەرامبەردا پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (بەدەپە) ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکی ناڕەزاییدا لێدوانەکەی ئەم بەرپرسەی پێشووی تورکیای بە "بێ ئەخلاقی" وەسفکرد.