ماستەرپلانی هەڵەبجە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە ماستەرپلان کوردستان


Sep 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی بەڕێزان  ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێز ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێزان كۆمپانیای خطیب و علمي، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، و بەڕێووبەری نەخشەدانانی هەڵەبجە گرێبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار واژوو كرا، کە ماستەر پلانی هەڵەبجە ڕێگاکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی هەڵەبجە ڕوون دەکاتەوە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ساسان عەونی  وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە 30/5/2024 ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکە وەرگیراوە، لەوكاتەوە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پارێزگەی هەڵەبجە دەستیان بە ئامادەكاری و سۆراخكردنی كۆمپانیایەك كرد و دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی زۆر كۆمپانیای خطیب و علمي دەستنیشان كرا بۆ ئەو پڕۆژەیە كە لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كاری لە بواری ماستەرپلاندا كردووە وەكوو پشتێنەی سەوزایی هەولێر.

دواتر  ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەمیانەی واژووكردنی گرێبەستەكە ڕایگەیاند، سوپاسی هەریەک لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەڵەبجە تەواوی داواکاریەکانیان وەرگرتین و جێ بەجێیان کردن، ئەمە بۆ ئێمەی هەڵەبجەیی جێگەیی پیزانینە، سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و تیمەکانی ماستەر پلان و کۆمپانیای جێ بەجێ کاری کردو ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی دیوانی پارێزگای بۆ دووپات کردنەوە.

کامەران کەریم