ئاستى ئاوى بەنداوى دووکان شەش مەتر لەساڵى رابردوو زیاترە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرى بەنداوى دووکان ڕایگەیاند کە ئاستى ئاوى بەنداوەکە شەش مەتر لەساڵى رابردوو زیاترە.
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەرى بەنداوى دووکان وتی: ئەمساڵ ئاستى ئاوى بەنداوى دووکان بەراورد بە ساڵى رابردوو زۆر زیاترە و بەنداوەکە نزیکەى لەسەدا 15 ئاوى زیاتر تێدایە، بەراورد بەهەمان ماوەى ساڵى رابردوو.
ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ بەنداوەکە سێ ملیار مەتر سێجا ئاوى تێدایە، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو لە هەمان کاتدا، دوو ملیار مەتر سێجابووە.
وتیشى، ئاستى ئاوى بەنداوەکە شەش مەتر لەساڵى رابردوو زیاترە و لە یەکى تشرینى یەکەمەوە وەرزى بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و ئاستى بەردانەوەى ئاو کەمدەکەنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: