حزبوڵای لوبنان شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵا پشتڕاست دەكاتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە حزبوڵڵا لوبنان نەسروڵڵا ئیسرائیل


Sep 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حزبوڵای لوبنان شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبەكەی لە بۆردومانەكەی دوێنێی ئیسرائیلدا پشتڕاستكردەوە.
 
حزبوڵای لوبنان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبەكەی لە بۆردومانەكەی دوێنێی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشوری بەیروت پشتڕاستكردەوە.
 
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەڕەسمی تیرۆری حەسەن نەسروڵا و چەند فەرماندەیەكی دیكەی ئەو حزبەی لە بۆردومانەكەدا راگەیاند.
 
حزبوڵا جەختی كردۆتەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە روبەڕوبونەوەی ئیسرائیل و پشتیوانیكردنی غەززە و بەرگریكردن لە لوبنان.