کامێرای چاودێری لە ناوەندەکانی ده‌نگدان  دادەنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کامێرای چاودێر هەڵبژاردن


Sep 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەنووسانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند: لە سەرجەم وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت، کە میمۆرییەک بە هاردی کامێراکان پەیوەست دەکرێت و تۆماری تەواوی رۆژی دەنگدانی تێدا هەڵدەگیرێت.

لە نێو هەر وێستگەیەک دوو کامێرا و بۆ هەر ناوەندێکیش چوار کامێرا دادەنرێن، کامێرای ناوەندەکان دووانیان لە بەشی دەرەوە و دووانەکەی دیکەش لە ژوورەوە دەبن.

هیچکام لە کامێراکان پەیوەست بە بەغداوە ناکرێن، بەڵکو تەنیا تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن، چونکە نزیکەی 1500 بنکە و دەیان ناوەندمان هەیە، ئەوە کارێکی مەحاڵ دەبێت، چاودێری ئەو هەموو بنکە و ناوەندە بکرێت لە یەک کاتدا، ئەو تۆمارانە کاتێک تەماشا دەکرێنەوە، کە سکاڵا لەسەر بنکەیەک یان ناوەندێک هەبێت.

کامەران کەریم