کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی باران


Oct 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ٠ کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمە باران دەبێت کە بەتایبەتى لەسنوورى ئیدارەى راپەرین هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە بە شێوەی بچربچر.


پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبیتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .


  سبەی چوار شەممە  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە . 
پلەکانی گەرما  /  نزم دەبێتەوە بە (3- 4 ) بەبەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

کامەران کەریم