پزیشکیان: ئەمە تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی تواناکانی ئێمەیە، نەچنە شەڕی دژ بە ئێرانەوە

(0) / / ایران / زایەڵە پزیشکیان ئێران ئیسرائیل مقاوەمە ئیسلامی


Oct 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئامۆژگاری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد کە خۆی  لە شەڕی ئەم وڵاتە بە دوور بگرێت.
 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە " بە پێی مافی ڕەوا و بە ئامانجی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئێران و ناوچەکە، وەڵامێکی بەهێزی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درایەوە. ئەم هەنگاوەش بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکان و هاووڵاتیانی ئێرانی بووە. نتانیاهۆ بزانێت کە ئێران شەڕی ناوێت بەڵام لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک وەڵامی کاریگەری دەبێت. ئەمە تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی تواناکانی ئێمەیە. نەچنە شەڕی دژ بە ئێرانەوە ."