دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە و ناتوانن لە دەنگدانی گشتی بەشداربن

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە مووچە تەندروستی سلێمانی دەنگدان


Oct 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە و ناتوانن لە دەنگدانی گشتی بەشداربن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای دەنگدانی تایبەت ڕاستەوخۆ دەنگدەران کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە، کۆمیسیۆنیش دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەش كردوە، ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، لە دەنگدانی تایبەتدا بە ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دواتر ڕاستەوخۆ لەهەر وێستگەیەکیشدا دەنگەکان بە دەستیش دەژمێردرێن، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، ٢٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی واتە ١٨ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان.

کامەران کەریم