ئارام قادر بۆ زایەڵە: هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی هەرێم شەرعیەت دەگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و حکومەت
(0) /
زایەڵە - لەوتووێڕێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە، ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی هەرێم بێگومان شەرعیەت دەگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و بۆ حکومەت و بۆ دامەزراوەکانی هەرێم، ئەمە گرنگیەکی خۆی هەیە،چونکە ئەبێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی بەغداو هەرێم چونکە لەچوارچێوەی دامەزراوەیەکی شەرعیەوە بڕیار دەدەن و جموجوڵ دەکەن و دانوسان دەکەن.
وتیشی، بێگومان بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردن بەشداری کردنی هاوڵاتیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان گرنگیەکی زۆر زۆری هەیە، چونکە ئەگەر بێتو بەشداری بکەن ئەوا ئەو دیزاینەی کە دانراوە بێگومان تێک ئەچێت وە هەروەها کاریگەری تەزویرو ساختەکاری کەم ئەکاتەوە.
ئارام قادر ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین زۆرترین خەڵک بڕوا بۆ دەنگدان، وە زۆرترین خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات، وە بایکۆت کردنی هڵبژاردن بە ڕاستی بریتیە لە سزادانی ئەم میللەتە، بریتیە لە سزادانی خۆت، بریتیە لەوەی کەئەم دەسەڵاتە بەردەوام بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: