پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی 2025 کۆدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباح: مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و دابینکراوە،
سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بە گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی 2025 دەکات لەپێناو دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و پڕۆژە و پابەندییە داراییەکانی دیکە.
لیژنەكەمان كاردەكات لەگەڵ پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی، بۆ چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی لە پارەداركردنی تەرخانكراوە داراییەكانی پارێزگاكان و پرۆژە بەردەوامەكاندا هەیە، لەپێناو راگەیاندنی كۆمەڵێك پرۆژەی نوێش لە رۆژانی داهاتوودا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: