وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتژمێر 12:00ـی شەوی ڕابردووەوە، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە، بەڵام جارێ هێڵەکانی گواستنەوە کارا نەکراونەتەوە.
ئێستا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێی دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکەمان؛ پێموایە بەمزووانە گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە".
نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 01-10-2024، گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگیران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: