کاردانەوەی مێهدی تارێمی لەمەڕ تۆمارکردنی یەکم گوڵی بۆ تیمی ئینتەرمیلان
(0) /
زایەڵە ـــ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی ئینتەرمیلان مەهدی تاریمی گوتی "یانە گەورەکان هەمیشە گۆڵی گەورەیان هەیە و ئێمە تا دوا یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا شەڕ دەکەین.
مەهدی تاریمی دوای بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی یاریی نێوان ئینتەر و رێد ستار لە چوارچێوەی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا گوتی " خۆشحاڵم کە گۆڵم کرد. من زۆر باش یاری دەکەم سوپاس بۆ هاوڕێکانم. ماوەیەکی پێچوو تا گۆڵ تۆمار بکەم، بەڵام هەمیشە هەوڵ دەدەم.
ناوبراو وتی: "هاوڕێیەکانم زۆرم یارمەتی دەدەن. یانە گەورەکان هەمیشە ئامانجی گەورەیان هەیە و ئێمە تا کۆتایی بۆ هەموو پاڵەوانێتییەکان دەجەنگین.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: