مەسرور بارزانی: لەم هەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتن بە دەست دەهێنین
(0) /
زایەڵە - مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی :هەندێک لایەنی سیاسیی بەردەوام هەوڵی داوە لاوانی هەرێمی کوردستان "بێ ئومێد بکەن، پارتی هاتووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هیوا بۆ لاوانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە".
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەری دەخات هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چ حزبێک و بڕیارێکن
هۆکاری ئەوەی پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکان یەکەم بووە، ئەوەیە کە "پارتی ئەم ئەزموونەی دروست کردووە و پارتیش ئەم ئەزموونە دەپارێزێت".
پارتی "بە تەنیا زۆر دەستکەوتی هەبووە، بەڵام هیچ لایەنێکی دیکە بەبێ پارتی نەیتوانیوە دەستکەوتی هەبێت".
نەمانویستووە خەڵک لە ئێمە بترسێت، نەمانویستووە بە چاو سوورکردنەوە خەڵک لە دەوری خۆمان کۆ بکەینەوە؛ دەمانەوێت بە خۆشەویستی و ڤیان، خەڵک پارتیی خۆش بوێت".
ئێمە قەت شەڕخواز نەبووین و هەمیشە داوای ئاشتیمان کردووە و ویستوومانە بە ئاشتی و پێکەوە کارکردن کوردستان بەرەوپێش ببەین".
لەم هەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتن بە دەست دەهێنین
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: