وتەبێژی سۆسیالیست: بایکۆتی خەڵک بۆ هەڵبژاردن کاریگەری سلبی دەبێت

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە سۆسیالیست هەڵبژاردن کوردستان فەرهاد قادر


Oct 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا فەرهاد  قادر وتەبێژو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە تەئکید هەڵبژاردنی ئەم جارەی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی تابیەتی خۆی هەیە و جیاوازە لەهەموو ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە ڕابردوودا بوو.
وتیشی: لەسەر ئاستی ناوخۆی، هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی جیاوازدایە لە ڕابردودا هەم بەڕێوەبردنی ئەوانیان بینیوە، هەم ئۆپۆزسیۆنیشی تاقیکردۆتەوە، هاوڵاتیانی  هەرێمی کوردستان کەمودەتێکیش هەم ئۆئۆزیسیۆنی بردە ناو پەرلەمان کە ژمارەیەکی باش لە کورسیەکانی پێبەخشی کە نزیکی کردەوە لە نیوەی کورسیەکان، هەم ئەم دەسەڵاتەش مودەتێکی  زۆر مومارەسەی دەسەڵات دەکەن و یاسا و بڕیاری جیاوازیان دەرکردووە و مامەڵەیەکی جیاوازیان کردووە، واتا خەڵکی لەم قۆناغەیا هەم لایەنی دەسەڵات و هەم لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی  بۆ تاقی بۆتەوە، و هەر ئەمەشە وایکردووە بەداخەوە بەشێکی زۆری هێزێک بەرنە ناو پەرلەمانەوە لە ئاستی خۆاست و ویستەکانی خۆیان بێت، کە بەبڕوای  ئێمە ئەمە هەمووی ئەگەڕێتەوە بۆئەاەی لەکاتی هەڵبژاردندا لەسەر بنەمای کارنامە و لەسەر بنەمای هەڵوێستی ڕابردووی درێژخایەنی ئەو پارتە دەنگیان نەداوە.
 
ڕاشیگەیاند؛ بایکۆتی خەڵک کاریگەری ئەبێنێ بەڵام کاریگەریکەی کاریگەریەکی سلبییە، بۆیە بەشداری کردنی هاوڵاتیان نەتیجەیەکی دروستە چونکە ڕاستە بایکۆتی  هاوڵاتیان جۆرێکە لە ڕەئی، جۆرێکە لەوەی هاوڵاتی ڕایئەگەیەنێ کە بێ  ئەمە لە لەم پارتە سیاسیانە، بایکۆت کردن چارەسەری  ئەمە نیە، بایکۆت بکرێت یان نا ڕێژەی دەنگەکانی ئێمە لەڕابردودا بینیومانە ئەکەر کەمتر بێت لە%40 بەم %40 حکومەت پێکدەهێنرێت، بۆیە ئەگەر زۆرینە بێ  لە بایکۆت ناتوانێ خاوەنی  گۆڕانکاری بێ، گۆڕانکاری لەسەر  سندوقەکانی  دەنگدان دەکرێت. لە ڕابردودا بینیومانە لە ماوەی 33 ساڵ نەتوانراوە لە ئاستی ئەو خواستەیا بێ کە هاوڵاتی داوای دەکەن، بەگشتی دەنگدەرێکی  وشیار پێویستیان بەوەیە هەرکاتێک لەد وای هەڵبژاردن نوێنەرێک دابنێن کە لە ئاستی خواست و داواکاریەکانی خەڵک بێت.
 
ڕونیشیکردەوە،خەڵک دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن، خەڵک دیاری دەکات کێ دەنێرێتە پەرلەمان، پەرلەمانتارێکی بەهێز بنێردرێتە پەرلەمان ئەتوانرێ  بابەتیانە و واقیعیانە کار لەسەر کەموکورتیەکان بکرێت، هەربۆیە زۆر گرنگە خەڵک وشیار بێت، دەنگ بەچ لایەنێک و بەربژێرێک دەدەن.
 
هێمای بەوەشکرد، بە دڵنیاییەوە بایکۆتی خەڵک کاریگەری ئەینێت، بەڵام کاریگەریەکەی لە ڕاستی دا کاریگەری  سلبییە  بۆیە بەشداری کردنی هاوڵاتیان  نەتیجەیەکی دروستە.
 
کامەران کەریم