وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیروت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران بەیروت


16 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی، سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، گەیشتە بەیروت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گەیشتنی وەفدی ئێران بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت، ڕایگەیاند: وەفدی ئێمە بە سەرۆکایەتی عێراقچی وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی دوو نوێنەری پەرلەمان و سەرۆکی مانگی سوور، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان دیدار دەکات.

وەفدی ئێران، ١٠ تۆن خۆراک و دەرمانی وەکوو بەشێک لە یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەیاندە لوبنان.