شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند،ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەروەها سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەنزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
لای خۆیەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 8 رۆژی داھاتوودا لە رێکەوتی 12/10/2024 شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، بەکاریگەری زیاتری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و کاریگەری دەریای سووریش و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت و پێشبینی بارانێکی مامناوەند و لەسەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت و لەناوچە شاخاویەکانیش رێژەیەکی زیاتر باران دەبارێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: