مەسرور بارزانی: ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر گرنگە
(0) /
زایەڵە - مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی حزبەكەی لە هەولێر:
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا کاتی هەڵبژاردنەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان زۆر گرنگە.
دەزانین ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێشتریش هەوڵی بەرنامە و پیلانی زۆر هەبوون لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە پشتیوانی خودا و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان ئەو قەیرانەمان تێپەڕاند.
بۆ داهاتوو پێویستمان بە بڕیاڕی خەڵکی کوردستانە، بە دەنگی خەڵکی کوردستانە بۆ ئەوەی بزانین داهاتووی وڵاتەکەمان چۆن دەبێت و بەرەو کوێ دەچێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: