حەوتەم بەشەخۆراک بە مادەی نوێیەوە دابەش دەکرێت؛ ماشی لەگەڵدا دەبێت
(0) /
زایەڵە - دوای زیادکردنی ماش بۆ بەشەخۆراکی مانگانە، بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، قۆناخی وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان بەردەوامە و لەمڕۆ (یەکشەممە، 6-10-2024)ـەوە بریکارەکان دەتوانن بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن و دابەشی بکەن.
مانگانە بۆ هەر کەسێک نۆ کیلۆ ئارد دابەش دەکرێت. هەروەها بەشەخۆراکی حەوتەم بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: یەک لیتر رۆنی شل، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، 250 گرام نیسک، 250 گرام ماش، 250 گرام لەتکەنۆک (ئاری نۆک) و 400 گرام دۆشاوی تەماتە.
لە سلێمانیش ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم تەواو بووە. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ و سبەی بریکارەکان دەتوانن سەردانمان بکەن و بەشەخۆراک وەربگرن و دابەشی بکەن".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی گوتی "تەواوی مادە خۆراکییەکان جگە لە ماش ئامادەن، ئەویش لە زووترین کاتدا دەگاتە دەستمان و دابەشی دەکەین."
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەسن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.

تێبينيێك بنێرە: