ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Oct 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، هاوکات لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

بە گوێرەی خشتەکە، سبەی سێشەممە ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەهێندرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  وتی، ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی 9 نەنێردراوە و بڕیارە دوای ئەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب تەواو بوو، خشتەی پێداچوونەوەی بنێرێتەوە بەغداد.

باسی لەوەشکرد، دوای تەواوکردنی وردبینی، ئەوەی ماوە لە مووچەی مانگی 9 رەوانە دەکرێت و ئەوەی دیکەش کە لە مانگەکانی دیکە ماوە، دەنێردرێت و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەماوەیەکی کەمدا لەبەردەست دەبێت.

کامەران کەریم