سودانی هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامەکانی هەوڵی قەوارەی داگیرکار بۆ فراوانکردنی شەڕ
(0) /
زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و درێژەی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و فراوانبوونی بۆ لوبنان و مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە، عێراق هەڵوێستی سەرەتایی خۆی دوپاتدەکاتەوە، کە تێیدا هۆشداری داوە لە دەرئەنجامەکانی هەوڵی قەوارەی داگیرکار بۆ فراوانکردنی شەڕ و ململانێ و دەرئەنجامەکانی ڕێگەدان بە بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی تاوان، لە نێوان بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم کارەدا
ئەمڕۆ لە ژێر ڕۆشنایی ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی ناوچەکە شاهیدییەتی، پەیامەکەمان ئاراستەی هەموو دۆستان و بە تایبەت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت کە ئێمە لەسەر لێواری خلیسکانێکی مەترسیدار وەستاوین کە ڕەنگە ناوچەکە ڕابکێشێت و جیهان بۆ شەڕی بەردەوام، ئابووری جیهانی دەهەژێنێت و گەشەپێدان بەرەو پاشەکشەیەکی گەورە دەخاتە ڕوو، بەتایبەتی کە ناوچەکەمان نوێنەرایەتی ئەو سییە دەکات کە وزەی جیهان لێیەوە هەناسە دەدات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: