سۆران عومەر:پێویستە دەستبەجێ  حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ بکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سۆران عومەر کوردستانی مووچە


Oct 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەبارەی مووچەی مانگی ٩ ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەبانکی کردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاندووە؛- حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی نۆی دواخستووە پێویستە دەستبەجێ  حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ بکات .
 
وتیشی،  دەبێت حکومەتی فیدراڵ هەژماری بانکی بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٢ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و مووچەکانیان بخرێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییە، لە ڕێگەی ئەو بانکانەی کە سەر بە بانکی ناوەندین و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی ناسێندراون.
 
ڕونیشیکردەوە، لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، هەردوو حکومەت پابەند دەکرێن بەوەی بە زوویی هەژماری بانکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتەوە، گرفتی دواکەوتنی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
 
کامەران کەریم