ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
(0) /
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە ئەمرۆ مووچەی 12 شوێن دابەشبكرێت.
ئەمرۆ سێشهمه مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و هێزی زێرەڤان و پۆلیسی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.
ئەو مووچەیەی حكومەتی كاربەرێكەر دابەشی دەكات بۆ مانگی ئابی ئەمساڵە، هاوكات مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووی نەداوە و چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە نادیارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: