دەزگای مین: هێشتا 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە هەرێمی کوردستان لە مین پاکنەکراوەتەوە
(0) /
زایەڵە - دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆی 776 کیلۆمەتر زەوی مینڕێژکراو، هێشتا 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە هەرێم لە مین پاکنەکراوەتەوە.
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە مینڕێژکرابوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ساڵی 1992ـەوەوە تاوەکو ئێستا توانراوە 576 کیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی لە مین پاکبکرێتەوە، بەڵام هێشتا 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە پاک بکرێتەوە.
سەرۆکی دەزگای مین ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ملیۆنێک و 390 هەزار مەتر زەویی هەرێمی کوردستان لە مین پاککراوەتەوە، هەروەها 17 هەزار و 628 مین و تەقەمەنی لەناوبراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: