لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات
(0) /
زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەئکیدیکردەوە، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
لەو بارەیەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندید و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر کە بتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکە مسۆگەر بکەین.
ڕاشیگەیاند، وەک یەک لە سەرجەم حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان دەروانین، کە ئەمەش بۆ گەرەنتیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەسە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لە سەرجەم ئامادەکارییەکانیان سەرکەوتوو بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: