وەڵامێکی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرسی بوونی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق


Oct 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە داوایەك پێشكەش بە دادگای فیدراڵ كرا، بۆ ڕوونكردنەوەی ئەو ڕێكارە دەستوورییەی، كە پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بگیرێتەبەر لە ئەگەری لاوازی حكومەت لە كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزە بیانییەكان.
 
 جاسم محەمەد عەبودی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی، دەڵێت: ئەم داواكارییە “بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی دادوەرییەوە” ڕەتكرایەوە، دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ڕێكار بگیرێتەبەر لە ئەگەری لاوازی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئەو سەروەرییە و كۆتاییهێنان بە كار و بوونی هێزە بیانییەكان لەناو وڵاتەکەمان.
 
واشنتۆن و بەغدا لەسەر پلانی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە عێراق  گەیشتنە ڕێككەوتن، ئامانجی ئەمریكا و عێراق پێكهێنانی پەیوەندییەكی نوێی ڕاوێژكارییە، كە ڕەنگە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا بمێننەوە.
 
کامەران کەریم