400 چەكی قەرەبووی خێزانە ئاوارەکانی کەرکوک دەرچووە
(0) /
زایەڵە - 400 چەكی قەرەبووی خێزانە ئاوارەکانی کەرکوک دەرچووە و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەشدەکرێن.
لەو بارەیەوە، نووسینگەی کەرکوکی لیژنەی مادەی 140 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 400 چەكی قەرەبووی هاوڵاتیيان دەرچووە، داوا لەو خێزانانە دەکەین کە ناویان هاتووەتەوە، رۆژی يەكشەممه 13ی تشرینی یەکەمی 2024، سەردانی نووسينگەکەمان بکەن، بۆ وەرگرتنی.
ڕاشیگەیاندووە، پیویستە بەڵگەنامەی ئەسڵی لەگەڵ کۆپیی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان، هەروەها دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە لەگەڵ خۆتان بهێنن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: