دوایین وادەی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان
(0) /
زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 15ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان و هەر کەسێک لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا کارتی دەنگدانەکەی وەرنەگرێتەوە،مافی دەنگدانی نابێت.
سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستانیش لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکرایکردووە، لەئێستادا تەنها 126 هەزار کەس ماون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لەو کەسانە دەکەن کە کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان، تا مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەفەوتێت.
نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕاگەیاند، تەنها 126 هەزار کەس ماون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: