کری، باشترین سەرکەردەی لیگی NBA
(0) /
زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی باسکەی گۆڵدن ستەیت وریەرز بە باشترین سەرکردەی تیپ لە نێو یاریزانانی NBA دەستنیشان کرا.
لە کاتێکدا پاڵەوانێتی پێش وەرزی NBA بەڕێوە دەچێت، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری تیپەکانی خولەکە بە کۆی دەنگ ستیڤن کری ئەستێرەی گۆڵدن ستەیت وریەرز وەک باشترین سەرکردەی خولەکە دەستنیشان دەکەن.
کری هەروەها هەڵبژاردەی یەکەمی بەڕێوبەرانی تیپەکانی خولەکە بوو لە بەشەکانی تردا، لەوانە باشترین لێدان، باشترین جوڵە بەبێ تۆپ، و ڕزگارکەری تیپەکە لە دوایین ساتەکاندا. یاریزانی ژمارە 30 ی وریەرز یەکێک بوو لە باشترین 5 هەڵبژاردەی ڕاهێنەر بۆ پۆستی پاسەوانی سەرەکی و گۆڵپارێز. هەروەها یەکێکە لە 5 کاریگەرترین یاریزانی خولەکە لە گۆڕینی تاکتیکی یاریی تیپی بەرامبەر.
ئەم ڕاپرسییە هەموو ساڵێک لە کاتی پێش وەرزی NBA بۆ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری تیپەکانی ئامادە ئەنجام دەدرێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: