عەلی رەئوف: دابەشکردنی موچەکانیان لەلایەن ئەنجــومەنی وەزیرانەوە راگیراوە
(0) /
زایەڵە - عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دەبوو دوای دابەشکردنی موچەی موچەخۆران موچەی وانەبێژانیش دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگیراوە و ھۆکارەکەشی نازانن.
بڕیاربوو رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی وانەبێژان دابەشبکرێت و ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی نۆ بۆ یەکەمجار وەک گرێبەست وەربگرن.
عەلی رەئوف وتیشی، کارێکی ناڕەوشتییە لە مانگی ١٠دا بیت و شایستەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئاب و ئەیلول نەدرابێت، بۆیە دەستکراوە دەبن لە ھەر چالاکییەک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: