وەزارەتی پەروەردە لەبەرژەوەندی خوێندکاران بڕیارێكی دەرکرد
(0) /
زایەڵە - ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە سالی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی کە پێویست بوو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە ، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە ، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون. بە هیوای سەرکەوتنتان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: