بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە خانەنشینان مانگی ئاب


Oct 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دارایی بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70، ئەوەش لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.

روونیشکراوەتەوە، "پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 رەوانەی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێن".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراوە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

کامەران کەریم