قاسم ئەعرەجی: تەئكید دەكەینەوە كە نابێت عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ و لێدان لە دراوسێكان

(0) / / عراق / زایەڵە قاسم ئەعرەجی ئێران ئیسرائیل ئەمریکا


Oct 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو هێزانەی لە بەغداد و ناوچەكانی دیكە دەكشێنەوە دەچنە هەولێر، وتی: تەئكید دەكەینەوە كە نابێت عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ و لێدان لە دراوسێكان.

قاسم ئەعرەجی لە میانی سیمینارێكدا لە بەغداد ڕایگەیاند: عێراق لە 30-9-2023 ەەوە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغدا و بنكەی عەین ئەسەد و بنكەكانی دیكە داوە، ئەو هێزانە دەچنە هەولێر، لەوێ دەمێننەوە تا كۆتایی 2025 و ئەوكات بە یەكجاری لە عێراق دەكشێنەوە".

وتیشی "دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا سروشتی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەو هێزانە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی دووقۆڵی".

بەوتەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق "ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەكە هیچ كاریگەری لەسەر كشانەوەی ئەو هێزانە نابێت".

قاسم ئەعرەجی باسی لەوەشكرد "هەموو هەوڵێكی دیپلۆماسی عێراق بۆ ئەوەیە ئاسمانی عێراق بەدوور بێت لە هەر هێرشێك بۆ سەر ئێرانی دراوسێ لەلایەن ئیسرائیلەوە، جگە لەوەی تەئكید دەكەینەوە كە نابێت عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ و لێدان لە دراوسێكان".

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەمریكا و عێراق ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەكەی ئەمەریكا و عێراق، كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سوریا تا مانگی ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبێت.