وادەى دەستپێکردنى دەوامى زانکۆ راگەیەندرا
(0) /
زایەڵە - یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2024ەوە خوێندکاران دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بۆ راییکردنی کاروباری بەشە نێوخۆییەكان. 22ی ئەم مانگەش یەکەم رۆژی دەوامی فەرمیی زانکۆی سلێمانی دەبێت.
وتیشى، هۆکاری دواخستنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی، نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان بوو، پێویستمان بە 735 ملیۆن دینار بوو و نووسراومان بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، رۆژی پێنجشەممە وەڵامیان داینەوە کە ئەو بڕە پارەیەمان بۆ خەرج دەکرێت.
لە زانکۆی سەلاحەدین 4ی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی بوو، لە زانکۆی دهۆکیش لە 3ی ئەیلوولدا ساڵی نوێی خوێندنی بۆ خوێندکارانی قۆناخەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم دەستیپێکرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: