بەهۆی پیسبوونى هەواوە و بڵابوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە بەغدا لیژنەیەکى بەپەلە دروستدەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان هەرێم بەغدا پیسبوونی هەوا


Oct 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ڕۆژنامەی دەستور: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانی دەرکردووە بە دروستکردنى لیژنەیەکى وەزاریی تایبەت بە سەرۆکایەتى راوێژکاری وەزارەتى ژینگە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پیسبوونى هەواى بەغداد و نوێنەرایەتى هەریەک لە وەزارەتەکانى نەوت، کارەبا، بەشى هونەرى ئەمانەتى بەغداد و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى بەغداد،

 بەمەبەستى چارەسەرکردنى پیسبوونى هەوای پایتەخت بە گازی گۆگرد و بڵاوبوونەوەى بونەکەى بە ئاسمانى شارەکە و پارێزگاکانى دەوروبەریدا، بەتایبەتى لە هەردوو رۆژى دووشەممە و هەینى رابوردوودا ئەو بۆنە کێشەى ژینگەیی بۆ هاووڵاتییانى پایتەخت دروستکردبوو، بە گوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە جاروبار بۆنی گۆگرد هەواى شارى بەغداد پیس دەکات و دەگاتە پارێزگاى دیالە و شارەکانى هەرێمى کوردستانیش لەو ئاراستەیەوە،

کامەران کەریم