دادگای فیدراڵی لەبارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی نەوتی سپی هەرێم


Oct 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -بە پێی خشتەی دادگای فیدراڵی عێراق ، بڕیارە ڕۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2024، دانیشتنی یەکەم لەسەر سکاڵایەک بکات کە لەلایەن 102 هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەسەر ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 500 دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا 100 هەزار دینارە.

کامەران کەریم