مەرجی ئامادەبوونی ئادام پیتی بۆ ئۆڵۆمپیای 2028
(0) /
زایەڵە ـــ خاوەنی 3 مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی مەرجی ئامادەبوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی 2028 لە لۆس ئەنجلس ڕاگەیاند.
ئادەم پێتی مەلەوانی بەناوبانگی بەریتانی و سێ جار مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێناوە و پاڵەوانی چەند لایانەی کێبەرکێیەکانی جیهان، باسی پلانەکانی خۆی کرد بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی 2028 لە لۆس ئەنجلس (ئەمریکا).
جێگری پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی پاریس گوتی "ئەگەر بۆقی 50 مەتری بخرێتە بەرنامەی ئۆڵۆمپیاد ئەوا 100٪ ئامادە دەبم بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی 2028." ئەگەر 50 مەتر نەبێت، ئەوە نیشانەی پرسیارێکی گەورەیە و بەشداریکردنم لە ئۆڵۆمپیادی 2028 دڵنیا نییە.
پێتی تەمەن 30 ساڵ، دوو جار پاڵەوانی جیهان و چوار جار پاڵەوانی ئەوروپایە لە بۆقی 50 مەتری. پێتی مەدالیای زیوی لە بۆقی 100 مەتری لە ئۆڵۆمپیادی 2024 بردەوە. دواتر پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بووە. پێتی بەشداری لە پێشبڕکێی 4 × 100 مەتری تێکەڵ کرد وەک بەشێک لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە تیپەکەی پێنجەم بوو لە قۆناغی سەراتاییدا.
تێبينيێك بنێرە: