نەیمار بۆ یانەی ئەلهیلال گوڵ تۆمار دەکات
(0) /
زایەڵە ــ نەیماری بەرازیلی خۆی بۆ گەڕانەوەی فەرمی بۆ یاریگا ئامادە دەکات.
نەیمار کە گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی گرووپی یانەی ئەلهیلالی سعودیە ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یارییە فەرمییەکان بە تۆمارکردنی گۆڵێک ڕاگەیاندووە.
دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی یانەی ئەلهیلالی سعودیە ڤیدیۆیەکی ڕاهێنانی یاریزانانی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا نەیمار گۆڵ تۆمار دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت نەیمار مانگی داهاتوو لە خولی هەڵبژاردەی ئاسیا یاری بۆ یانەی ئەلهیلال بکات و کۆتایی بە دوورخستنەوەیەکی درێژخایەن بهێنێت. ئەستێرەی بەرازیلی لە یاری هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە قۆناغی سەرەتایی مۆندیالی 2026 تووشی پێکانێکی سەخت بوو و لە وڵاتەکەی نەشتەرگەری بۆ کرا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: