کاردانەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبستان سەبارەت بە دۆڕان بەرانبەر ژاپۆن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان تۆپی پێ ژاپۆن


Oct 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبستان کاردانەوەی پشتگرانەی سەبارەت بە دۆڕانی تیپی نیشتمانی وڵاتەکەی بەرانبەر بە تیمی ژاپۆن پیشان داوە.

  یاسر ئەلمەشعەل دوای شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە لە یاریگای خۆی بەرامبەر ژاپۆن لە گروپی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە وڵاتی ئاسیا بە ئەنجامی 2-0 گوتی: "داوای لێبوردن لە هاندەرانی سعودیە دەکەم. نمایشێکی خراپمان نەبوو، بەڵام دۆڕان لە یاریگای خۆماندا بەرامبەر ژاپۆن ئەنجامێکی ئازاربەخش بوو.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە گوتی "حەوت یاری دیکەمان لەبەردەمدایە و کێشەمان هەیە لە تۆمارکردنی گۆڵدا. ڕاهێنەری تیپەکە (رۆبێرتۆ مانچینی) بەباشی ئەمە دەزانێت. دۆسییەی دۆڕانمان بەرامبەر ژاپۆن داخست و پێویستە تەرکیز لەسەر یاری داهاتوو بکەین. لەم دۆخەدا پاڵپشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە دەکەین و ڕۆبێرتۆ مانچینی بەردەوام دەبێت لە کارکردن تا ئەو کاتەی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2026 دەگات.

لە ڕیزبەندی گروپی سێیەمی ئاسیا، ژاپۆن بە 9 خاڵ لە پێشەوەیە. هەڵبژاردەکانی بەحرەین و سعودیە و ئوسترالیا بە 4 خاڵ و ئەندۆنیزیا بە 3 خاڵ و چین بە بێ خاڵ لە پلەی دووەم تا شەشەمدان.

کەژاڵ حەمیدی