یوتیوب کەناڵی فەرمی دۆناڵد ترەمپی هەڵپەسارد

(0) / زایەڵە ئەمریکا یوتیوب ترەمپ


Jan 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا لە لایەن یوتیوبەوە هەڵپەسێردرا
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماڵپەڕی یوتیوب بڵاویکردەوە، کەناڵی فەرمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای هەڵپەساردووە.
یوتیوب هەروەها لەبەر شکاندنی یاساکانی ماڵپەڕەکە و خۆبەدوورنەگرتن لە توندوتیژی ڤیدیۆیەکانی ترەمپی سڕیەوە.
ماڵپەڕی فەرمی یوتیوب سەر بە کۆمپانیای گۆگڵ بڵاوی کردەوە، لەبەر ترسی بەردەوام لە پشێویی و توندوتیژی، ئەو ڤیدیۆیانەی سڕیوەتەوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، پەڕەی فەرمی ترەمپ چەندین ڤیدیۆی لەخۆی گرتبوو کە هەندێکیان زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری  بوو.
ئەمەش لە کاتێک دایە پێشتریش تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی و بۆ هەمیشە داخست.
ئەژماری تایبەتی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 85 میلیۆن فاڵۆوێری هەبوو و کەناڵی سەرەکی دەربڕینی هەڵوێست و تەنانەت بڕیارە گرینگەکانی ترەمپ بوو.
بەشی پاراستنی تویتەر بە ئامانجی پێشگرتن لە پشێوی و هاندان بۆ توندوتیژی، ئەژماری ترەمپی بۆ هەمیشە داخست.
هەروەها فەیسبووک و چەند تۆڕی کۆمەڵایەتی دیکە ڕایانگەیاند لانیکەم تا کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن ئەژماری تایبەتی ترەمپ سڕ دەکەن.
کۆتایی/.