تۆڕی شاخەوانی کوردستان، گرووپی شاخەوانی چەرموو و گشتێکی پاییزانە بۆ سرووشتی گوندی ئۆمەرە گەدە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی ئۆمەرە گەدە


Oct 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو گەشتێکی هاوبەشیان لەگەڵ گرووپی ناوداران سازدا بۆ سروشتە جوانەکەی ئۆمەرە گەدە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.
 
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپی شاخەوانی چەرموو هەستاین بەسازدانی گوڵ گەشتێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپە جوانەکەی ناوداران کەلەشاری هەولێری پایتەخت هەولێری قەڵاو مەنارە هاتبوون بەشداری مامۆستا سەلمان کوردی پێشکەشکاری بەتوانایی بەرنامەیی لووتکە بۆ نێو سروشتە جوانەکەی گوندی ئۆمەرە گەدە لەسنوری ناحیەیی قەرەهەنجیر لەپارێزگایی کەرکوک بەڕێبەری سەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو وەشاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ کاک شەماڵ جەلال بوو.
 
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: دیارە گەشتەکەمان بەبەرنامەیەکی تایبەتی ئەنجامدرا وپێک هاتبوو لەدوو بەش  سەرەتا یی گەشتەکەمان لەناو گوندی
ئۆمەرە گەدە دەستی پێکرد وسەرەتا وتەیی بەخێر هاتن وڕێنمایی شاخەوانی لەلایەن مامۆستا حەمید هادی پێشکەش کرا پاشان  هەردوو گرووپ کەوتنە ڕێگا بەرەو چەمی ئۆمەرە  گەدەو تاڤگەیی تەنگی عەلی جان دوایی بڕینی ڕێگاکە بەنێو دار و ئاو سروشتی جوانی ئۆمەرە گەدە بەدەم وێنە چرکاندن وگۆرانی  وتنی شاخەوانان تا گەیشتن بەتاڤگەیی جوانی تەنگی عەلی جامان لەوێ زانیاری لەسەر سروشتی گوندەکە پێشکەش بەشاخەوانان کرا.
 
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا:  پاشان دەستمانکرد بەپاکردنەوەی سروشتی ناوچەکە وەک کاری هەمیشەیمان دواتر دەستمانکرد بەجێ بەجێکردنی بەشی دووەمی بەرنامەیی گەشتەکەمان ئەویش سەردانی کردنی مۆزەخانەیی کەریم ئاغایی هەمەوەند بوو لەشاری چەمچەماڵ پاش گەیشتنمان بەمۆزەخانەکە بینینی موزەخانەکەو چرکاندنی وێنەیی یادگاری هەردوو گرووپ  سوپاس بۆخوا بەسەلامەتی کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا.