هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگیرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەبێت حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.
هاوکات ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا دوێنێ 112 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتبووەوە.
بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: